به‌هۆى بەکارهێنانی شمشێر و قامە
له عاشووراكهى دوزخورماتوودا زیاتر 200 بریندار گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئەمڕۆ مەراسیمی عاشورا لە دوزخورماتوو بەڕێوەچوو تێیدا ژمارەیەک لە بەشداربووانی مەراسیمەک بەهۆی لێدانی قامە لە جەستە و سەری خۆیان به بریندارى گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتيی قەزاکە.
ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتيی خورماتوو بە964ـی وت، لە کاتژمێر 5:00ـی بەیانیيەوە تا ئێستا 240 کەس بە برینداری گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان.
وتیشی “برینداربوونهكهیان بەهۆی بەکارهێنانی قامە و شمشێر بووه كه له مه‌راسیمه‌كه‌دا لە جەستە و سەرى خۆیان داوه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه، بەشێک له برینداره‌كان خوێنێكی زۆریان له‌به‌ر رۆیشتووە و لە ژێر چاودێريی پزیشکدان و چارەسەریان بۆ دەکرێت، ده‌شڵێت “ئەگەر به‌هۆى زیاتر تێکچوونی باری تەندروستیان پێویست بێت، رەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکوکیان دەکەین”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریيانهى كه 964 له لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیاری مه‌راسیمه‌كه ده‌ستیكه‌وتووه، له دوزخورماتوو هه‌زار و 88 كه‌س ناوی خۆیان بۆ بەکارهێنانی قامە و شمشێر له جەستەی خۆیان تۆماركردووه، ئەوەش وەک دەربڕینی هاوخەمیەک بۆ یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێنی کوڕی ئیمام عەلی.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن