به‌شداربوویه‌كى عاشوورا لە خورماتوو:
“كه‌س نه‌ڵێ ئیمام حوسه‌ین هی منه، به‌ڵكو هی هه‌موومانه”
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە قەزای خورماتوو، ئەمرۆ ھاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی عێراق یادی عاشوورا بەرێوەچوو، چالاکی سنگ کوتان و زنجیر و قامە له‌خۆدان دیمه‌نه دیاره‌كانى مه‌راسیمه‌كه بوون.
ئافرەت و منداڵانیش بەشداربوون و لە نێو کوچە و کۆڵانەکانەوە بەرێپێیوان بەرەو مەرقەدی ئیمام ئەحمەد لە قەزاکەدا بەرێکەوتن.
یه‌كێك له به‌شداربوونى مه‌راسیمه‌كه به 964 ـى وت “كه‌س نه‌ڵێ ئیمام حوسه‌ین هی منه، به‌ڵكو هی هه‌موومانه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن