بۆ خوێنداکارانی زانکۆ
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق: 2023 – 2024 ساڵی نەکەوتنە
964+
میدیا گۆران
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق مژدەیەک دەدات بە خوێندکاران و ئەمساڵ ساڵی نەکەوتن دەبێت بۆ خوێندکارانی زانکۆ.
بەبڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا دکتۆر نەعیم عەبودی، ئەو خوێندکارانەی زانکۆ کە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە هەمان قۆناغ ماونەتەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەدەرچوون هەژمار دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە خوێندنی ساڵی 2023-2024، وەزیر بڕیاریداوە بە نەهێشتنەوە و دەرنەکردنی هیچ خوێندکارێکی زانکۆی حکومی و نا حکومی کە ماوەی سێ ساڵە لە هەمان قۆناغدا کەوتوون.