لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان

پێداچوونەوە بە بەرنامەی ریفۆڕمی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان بە بەرنامەی ریفۆڕمی وەزارەتەكەیاندا دەچنەوە.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە لەسەر داوای هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری چاکسازی و تیمێکی یاوەری بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان  CJTF-OIRو گرووپی سەربازیی راوێژکاری فرەنەتەویی هاوپەیمانان ناسراو بە (MNAG) کرد.

هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە، ئامانجی کۆبوونەوەکە ئەوە بوو پێداچوونەوە بکرێت بە بەرنامەی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگە، کە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی لە رێگای تیمەکانیەوە بەڕێوەی دەبات بە پاڵپشتی و راوێژی گرووپی سەربازی ڕاوێژکاری فرەنەتەوەیی و ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان.

هێزەكانی هاوپەیمانان ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان خەریكی چاكسازی و ریفۆرمن، گرنگترین كاریش یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەیە، بە تایبەتی یەكەكانی 70 و 80 و یەكخستی یەكەی ژمێریاری و چەند سێكتەرێكی دیكەی جیاواز.

پێشمەرگەی كوردستان لە بەغدا خول و راهێنان دەكەن

پێشمەرگەی كوردستان لە بەغدا خول و راهێنان دەكەن