964+
بە درۆن
تەرمى مامۆستاکەى دەربەندیخان دۆزرایەوە
964+
وریا فەتاح
دواى سێ رۆژ خنکانى لە بەنداوى دەربەندیخاندا، تەرمى مامۆستاکە دۆزرایەوە کە کەوتبووە قوڵایى زیاتر 27 مەترى بەنداوەکە.
![]()
مامۆستایەک لە بەنداوى دەربەندیخان دا خنکا
بە وتەى سلێمان محەمەد، قایمقامى دەربەندیخان کە بۆ 964 قسەى کردووە، بەیانى ئەمڕۆ توانرا لەلایەن تیمى مەلەوانیی خۆبەخشان و بەرگرى شارستانى شوێنى تەرمەکە و تەرمەکە لەناو ئاوى بەنداوى دەربەندیخان بدۆزرێتەوە.
کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە 964ـى وت،” تەرمەکە لە قوڵایى 26 مەتر و 70 سانتیمەتر دۆزراوەتەوە و کەمێک پێش ئێستا دەرهێنرایەوە.