زۆر شتمان له‌رێگه‌ى 964ـه‌وه زانیوه
به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ى سۆران: 964 پێشمه‌رگه‌ئاسا كار له‌سه‌ر گرفته‌كانى ژینگه ده‌كات
964+
ئاکام غەفور- سۆران
فەرمانگەی ژینگەی سۆران ستایشى كاره رۆژنامه‌نووسییه‌كانى تۆڕى میدیاى 964 ده‌كات و ده‌ڵێت، پێشمه‌رگه‌ئاسا كار له‌سه‌ر گرفته‌كانى ژینگه ده‌كات.
هەژار ماهیر، بەرێوه‌به‌ری فەرمانگەی ژینگەی سۆران، باسی گرنگی پێدانی بواری ژینگە لە لایەن 964 و ده‌كات و بە تاکە میدیا ناوی دەبات کە زۆرترین گرینگی بەم بواره داوه.
دەشڵێت “هەندێ جار پرسی ژینگە هەبووە نه ئێمە و نه‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیكه ئاگادار نەبوینە و لە رێگای 964 پێمان زانیووه”.
باسی له‌وه‌شكرد، لەم ماوەیە کە چەند کەسێک سروشتی گۆمەکانی سنوری سۆرانیان شێواند، 964 کاری لەسەر کرد و بابەتەکە دەنگدانەوەی دروستکرد و تەنانەت داواکاری گشتیش بۆ ئەو بابەتە هاتە سەر خەت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن