رێژەکە کەمیکردووە
عێراق لە مانگی حوزەیراندا 5.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە
964+
ژووری هەواڵ
بڕی نەوتی هەناردەکراو لەلایەن عێراق بۆ ئەمریکا، لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 425 هەزار بەرمیل، ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکاش دەڵێت، رێژەکە بەراورد بە مانگی ئایار کەمیکردووە.
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەرچەندە مانگی ئایار بڕی هەناردەی نەوتی عێراق زیاتر بووە و گەیشتووە پێنج ملیۆن و 806 هەزار بەرمیل نەوت، بەڵام لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا عێراق لە ریزبەندی پێنجەمی ئەو وڵاتانە بووە کە زۆرترین نەوتییان هەناردەی ئەمریکا کردووە.
تێکڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دەکاتە 180 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
ئەوەش خراوەتە روو، لە هەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیراندا بەتێکڕا عێراق رۆژانە 228 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە و لە هەفتەی دووەمیشدا رۆژانە 154 هەزار بەرمیل و هەفتەی سێیەمیش رۆژانە 195 هەزار بەرمیل، هەروەها لە هەفتەی چوارەمدا رۆژانە 191 هەزار بەرمیل لەلایەن عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە.