لە ئاکرێ

ژنێکی تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

لەلایەن پۆلیسی ئاکرێوە تۆمەتبارێکی ژن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرا و رەوانەی دادگای دهۆک کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی قەزای ئاکرێ بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی گوڵانەوە توانراوە تۆمەتبارێک کە فەرمانی گرتنی هەبووە و لەناو سەنتەری ئاکرێ دەستگیر بکەن.

دەشڵێت، تۆمەتبارەکە ناوی (ع، م، ج) و تەمەنی 32 ساڵە داواکراو بووە لەلایەن دادگای کەتنی دهۆکەوە بە پێی مادەی 30 لە یاسای نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە تۆمەتبارە ژنەکە رەوانەی دادگای کەتنی دهۆک کراوەتەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

پێنج تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

پێنج تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران