مردنی ژنێک کردنەوەی سیستمی شۆفیری گەرمیانی راگرت
+964
هونەر فارس- گەرمیان
بەهۆی مردنی دایکی سەرپەرشتیاری گەرمیانەوە، کردنەوەی به‌شی سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان دواخرا.
دوای ئەوەی بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشه‌ممه بە ئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، به‌شی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان بکرێتەوە، بەڵام کردنەوەی سیستمە نوێیەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان وەک نوێنەری خۆیان راسپاردووە بۆ کردنەوەی به‌شه‌كه لە گەرمیان، به‌ڵام به‌هۆی پرسه‌ی دایكی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ، رێوڕه‌سمی کردنەوەی به‌شه‌كه بۆ دوای پرسەکە راگیراوە.
ئیداره‌ی گەرمیان تاکە جێگەیە کە تا ئێستا سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری تێدا به‌گه‌ڕنه‌خراوه.