یەکێک لە شارەکانی عێراق بەهۆی گەرماوە خۆیان فێنک دەکەنەوە. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
لە نێوان 40 بۆ 44 پلە دەبێت
کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی عێراق نزیکەی سێ بۆ چوار پلەی سیلیزی دابەزن.
پێشبینییەکە وایە بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە نێوان 40 بۆ 44 پلەی سیلیزی بێت، نزیکەی سێ بۆ چوار پلە کەمتر لە رۆژانی رابردوو.
دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، هۆکاری ئەم نزمبوونەوەیە کاریگەرییەکان بەرزە پاڵەپەستۆی نیمچە کەمەرەییە و کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق ساماڵ و گەرم دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما لە چاو چەند رۆژی رابردوو دێنە خوارەوە.
لە بارەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووریشدا، پلەکانی گەرما لە نێوان 44 بۆ 49 پلەی سیلیزی دەبێت، لە کاتێکدا رۆژانی رابردوو، دەگەیشتە سەروی 51 پلەی سیلیزی.
لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەشدا، نزمبوونە وەی پلەکانی گەرما بە تەواوی هەستیان پێدەکرێت.