لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا

دژەتیرۆری عێراق: سێ تیرۆرستمان لە سلێمانی دەستگیر کرد

964+

ژووری هەواڵ

لە پارێزگای سلێمانی سێ کەس دەستگیر کران کە بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری عێراق، تۆمەتەکەیان بریتیە لە تیرۆر.

ئەمڕۆ هەینی 12.7.2024، دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم و دژەتیرۆری سلێمانی، سێ “تیرۆرستیان” لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کردووە.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەڵێت، رۆژانە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ بنبڕکردنی پاشماوەی چەکدارانی داعش.

هەفتەی رابردووش، دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی چوار كەسی به‌ تۆمەتی “تیرۆر” لە پارێزگاکانی کەرکوک و ئەنبار راگەیاند.

چوار كه‌س به‌ تۆمه‌تی

چوار كه‌س به‌ تۆمه‌تی "تیرۆر" ده‌ستگیركران