لەلایەن کارەباى راپەڕینەوە

هۆشدارى دەدرێت لە بڕینى کارەباى ماڵان ئەگەر قەرزى کەڵەکەبوو نەدەن

964+

وریا فەتاح

کارەباى راپەڕین هۆشدارى دەدات لە بڕینى کارەباى نیشتمانى ئەو ماڵ و شوێنانەى کە قەرزى کەڵەکەبوویان لەسەرە و نایدەن.

لە پەیجى خۆیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى راپەڕین بڵاوى کردەوە، لەوانەیە بەهۆی زۆری قەرزی کەڵەکەبوو، رۆژێک کارەباکەت ببڕن.

داواشى کردووە، هاوبەشان سودمەند بن لە داشکاندنى 20% قەرزى کەڵەکەبوو کە 31.7.2024 کۆتایى دێت.

ئاکۆ حەمە رەشید، لێپرسراوى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى/ رۆژهەڵات، پێشتر روونکردنەوەیەکى بڵاوکردبووەوە دەڵێت، پرسیارى زۆرمان بۆ دێت لە بارەى داشکاندنى 20%ـى کرێى کارەبا، بەڵام پێویستە هاوڵاتیان بزانن داشکاندنەکە، تەنیا بۆ ئەو کاتەیە، کە کرێیەکە دەدەن، ئەگەر درەنگ بکەوێت رەنگە ئەوکات بڕیارەکە کۆتایى هاتبێت.

روونى دەکاتەوە، ئەگەر هاوڵاتییەک 800 هەزار کرێى کارەبا قەرزدار بێت و بە چوار قیست بیداتەوە، هەر قیستێکى دەبێت بە 200 هەزار، بۆیە ئەگەر ئێستا یەک قیست بدات 160 هەزارى لێوەردەگیرێت و 600 هەزار قەرزى لەسەر دەمێنێت، ئەگەر بڕیارى داشکاندنى 20%ـەکە بەردەوام بوو بۆ هەر قیستیک 160 هەزارى لێوەردەگیرێت، بەڵام ئەگەر بڕیارەکە هەڵگیرا، دەبێت کۆى ئەو قەرزەى ماویەتى بەبێ داشکاندن بدات.

رۆژى 27.3.2024، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیاری دا بە لێخۆشبوونى 20%ـى پارەى کرێى کەڵەکەبووى هاوبەشانى کارەبا تاکوو 31.7.2024.

ئەگەر لە ماوەى پێنج رۆژدا پارە نەدەن کارەبایان لەسەر د...

ئەگەر لە ماوەى پێنج رۆژدا پارە نەدەن کارەبایان لەسەر دەکوژێننەوە