وەک ساڵانى رابردوو جوان نییە

رەنوە بەفرێک سروشتى پرژێى تێکداوە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

هاتنەخوارەوەى رەنوەبەفرێک کە لەگەڵ خۆى بەردوو خۆڵى هەڵگرتبوو، سروشتى جوانى بەفرەکەى پرژێى شێواندووە و رێگاى گەیشتنى گەشتیارانیشى قورس کردووە.

رەنوە بەفرەکە لە مانگى پێنجى ئەمساڵدا هاتووەتە خوارەوە و کەوتووەتە سەر ئەو بەفرەى لە پرژێ راکشاوە.

سامان عیسا گەشتیارێکى دانیشتووى هەولێرە و ساڵانە گەشت بۆ پرژێ دەکات، ئەو بە 964ـى وت، ئەمساڵ رێگاى دوورترم بڕیوە و وەک پاریش جوان نییە و سروشتەکەى شێواوە.

ئەحمەد ئەرسەلان دانیشتووى ناوچەى باڵەکایەتییە، وەک بۆ 964 باسى کرد لە کۆتایى مانگى ئایار رەنوە بەفرێک هاتووەتە خوارەوە و لەگەڵ خۆى گڵ و بەردى زۆرى هەڵگرتووە و کەوتووەتە سەر بەفرەکەى پرژێ، بەهۆیەوە سروشتەکەى شێواوە و جوانییەکەى لەدەستداوە.

روونیشى کردەوە، ئەمساڵ گەشتیاران رێگایەکى دوورتر دەبڕن بۆ گەیشتن بە تونێلە بەفرینەکان، بەڵام ئەوێش مەترسى رووخانیان لەسەرە، باشترە گەشتیاران ئاگادارى ئەوەبن تا نەکەونە مەترسیییەوە.

پرژە ناوچەیەکى گەشتیارییە ساردە لە دڤەری باڵەکایەتی و سنوورى قەزای چۆمان، چوار وەرزى ساڵ بەفرى لێیە و ئەمەش سەرنجى گەشتیارانى راکێشاوە بەتایبەت لە وەرزى گەرمادا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەرمی ئەو هاوڵاتییەی لە پرژێ هەڵدێرا هێنرایە خوارەوە

تەرمی ئەو هاوڵاتییەی لە پرژێ هەڵدێرا هێنرایە خوارەوە