ناحیەی دارەتوو وێنە: شارەوانییەکانی هەولێر
خەڵکەکە داوایان کردووە
دارەتوو پردێکی چوارچاوەی بۆ درووست دەکرێت
964+
ژێوار خدر
بە گوژمەی 325 ملیۆن دینار پڕۆژەی شەقامی 20 مەتری ناحیەی دارەتوو دەستی پێکرد، پردێکی چوارچاوەشی بۆ درووست دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، دوێنێ 11.7.2024 لەسەر داواکاری خەڵکی ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر، بە گوژمەی 325 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی سەربار، دەستکرا بە پڕۆژەی شەقامی 20 مەتری دارەتوو.
بەپێی بڵاوکراوەکەی شارەوانییەکانی هەولێر، شەقامەکە 20 مەتر پانە و 380 مەتر درێژە، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە راخستنی بەردی شکاو و قیڕتاوکردنی رێگاکە و دانانی قاڵبی بی ئار تۆن و درووستکردنی پردێکی چوارچاوە، کە گەڕەکی ژین دەبەستێتەوە بە شەقامی پزیشکان و برایەتی.
شارەوانی
شۆفێران ئاگاداری پردی تاسڵوجە بن
قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی کرایەوە
ئەجێندایان چییە؟
ژنانی شارەدارییەكانی باكووری كوردستان لە هەولێرن
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بۆ 964:
"بەم زووانە وەجبەی پێنجەمی زەویی فەرمانبەران دابەش دەكەین"
یەکشەممەى داهاتوو