له 1000 پارچه زه‌وى پێكهاتووه
له مه‌خمور هێشتا گه‌ڕه‌كێك ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه قیڕتاوى بۆ كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناوه‌ندى قه‌زاى مه‌خمور تیمه‌كانى شاره‌وانى سه‌رقاڵى قیڕتاوكردنى شه‌قام و كۆڵانه‌كانى گه‌ڕه‌كێكن، هێشتا به‌ته‌واوى ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ئاماده‌كارى خزمه‌تگوزاریان بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كجارى ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، گه‌ڕه‌كه‌كه ناوى سه‌روه‌رانه و له هه‌زار پارچه زه‌وى پێكهاتووه، ده‌بێته گه‌ڕه‌كێكی نوێى قه‌زاكه.
وتیشی “پارچه زه‌ویه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه به‌شێوه‌ى عه‌شوائی پێش ساڵى 2010 دابه‌شكراون و هیچ ئه‌وه‌لیاتێكیان نییه، داوامان كردووه ئه‌وه‌لیاتى هه‌موو پارچه زه‌ویه‌كان بهێنن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ى ئه‌م زه‌ویانه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه زۆربه‌یان بریتین له مامۆستایانى ئایینى و یاریزانان، به‌شێكیشیان به‌پێی بڕیارى 117 پارچه زه‌ویان وه‌رگرتووه.
بڕیارى 117 له ساڵى 2001 له‌لایه‌ن حكومه‌تى پێشووى عێراق ده‌ركرابوو، به‌پێی ئه‌م بڕیاره، هێزه چه‌كدار و ئه‌منییه‌كان به‌تایبه‌تیش ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كانیان به‌پێی ساڵانى خزمه‌ت له شوێنى له‌دایكبوونیان پارچه‌یه‌ك زه‌ویان پێبدرێت.
سه‌رۆكى شاره‌وانی ده‌شڵێت، ته‌نیا له 20 زه‌ویه‌كانى گه‌ڕه‌كه‌كه خانووى له‌سه‌ر كراوه و به ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه‌یان راگه‌یندووه كه پارچه زه‌ویان له‌م گه‌ڕه‌كه به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه ئه‌وه‌لیاتى دابه‌شكردنه‌كه بهێنن چونكه ده‌ڵێت “زه‌ویه‌كان سه‌نه‌دیان نییه‌و له پارێزگاى هه‌ولێر و وه‌زاره‌تى شاره‌وانیش تۆمار نه‌كراون”.