وەزیرى پەروەردە بەڵێنى پێداون

پێدانى زەوى مامۆستایانى بەشى خوێندنى کوردى کەرکوکیش دەگرێتەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم، بەڵێنی بە مامۆستایانی دەرەوەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان داوە کە ئەو ماف و ئیمتیازاتانەى مامۆستایانى هەرێم لێى سودمەند دەبن، لەمەودوا مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی کەرکوک و خورماتووش دەگرێتەوە.

تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە خورماتوو بە964ـی، وەکو بەشی خوێندنی کوردی کەرکوک و خورماتوو، بە وەفدێک سەردانی دکتۆر ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانمان کرد و چەندخاڵێکمان ئاڕاستەی کرد و ئەویش بەڵێنی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی خوێندنی کوردی دا لەکەرکوک و خورماتوو”.

“وەزیرى پەروەردەى هەرێم بەڵێنى ئەوەشى دا کە لە ماف و ئیمتیازات و وەرگرتنى زەوى، مامۆستایانى خوێندنى کوردى کەرک و خورماتوو هاوتاى هەرێم بکرێن”، تارق ئەحمەد واى وت.

بە وتەى بەڕێوەبەرى خوێندنى کوردى خورماتوو، وەزیرى پەروەردە پێى وتوون کە هەفتانە رۆژی پێنجشەممەى تەرخانکردووە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستاو خوێندکاران و گوێگرتن لەکێشەو گرفتەکانیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وەزیری پەرەوەردەی هەرێم: لیستی مامۆستایانی وانەبێژم ر...

وەزیری پەرەوەردەی هەرێم: لیستی مامۆستایانی وانەبێژم رادەستی سودانی کرد