14ـى تەمووزە

یەکشەممەى داهاتوو پشوو نییە

964+

وریا فەتاح

حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، رۆژى یەکشەممەى داهاتوو کە دەکاتە 14ـى تەمووز، دەوامى دامودەزگا فەرمییەکانى هەرێمى کوردستان ئاساییە و نابێتە پشوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوى کردەوە کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 14ـی تەمموزی 2024، پشووی فەرمی نییە و دەوام لە دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت.

14ـى تەمووزى ساڵى 1958 عەبدولکەریم قاسم کودەتاى بەسەر دەوڵەتى پاشایەتى عێراقدا کرد و سیستمى کۆمارى راگەیاند، لەو ساڵە بەدواوە 14ـى تەمووز وەک پشووى فەرمى لە عێراق جێگیرکراوە، بەڵام  رۆژى 22.5.2024، پەرلەمانى عێراق یاساى پشووە فەرمییەکانى پەسەند کرد کە تێیدا 14ـى تەمووز، رۆژى رووخانى رژێمى پاسایەتى وەک یەکێک لە پشووەکان لابرد.

یاسای پشووەکان لە وەقائیعی عێراقی بڵاوبووەوە

یاسای پشووەکان لە وەقائیعی عێراقی بڵاوبووەوە

بەهۆی گەرماوە سبەینێ لە کەرکوک پشووە

بەهۆی گەرماوە سبەینێ لە کەرکوک پشووە