سەنا بەرزنجی: هەر ئەو کچەم

+964
پەرستۆ ساڵح

خانمە هونەرمەند سەنا بەرزنجی  پاش ساڵ و نیوێک بێدەنگی، یەکەم تراکی ئەلبومە نوێیەکەی بەناوی “هەر ئەو کچەم” بڵاودەکاتەوە.

لە ساڵی 2023 سەنا بەرزنجی لە 30 کانونی دووەم یەکەم کلیپی بڵاودەکاتەوە، پاش جیابوونەوەی کارە هونەرییەکانی لەگەڵ گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر نەڤید زەردی و دروستبوونی ناکۆکی لە نێوانیان.

لەبارەی کلیپی “هەر ئەو کچەم” سەنا بەرزنجی دەڵێت “ئەم گۆرانیە تەنها بۆ من نییە، بۆ هەموو کچان و ژنانی وڵاتەکەمە بەهیوای ئازادی”.

بەر لە دوو ساڵ سەنا بەرزنجی گۆرانییەکی دیکەی بەناوی “من ئەو کچەم” بڵاوکردەوە و زیاتر لە پێنج ملیۆن بینەری هەبوو، کە بە هەمان شێوە باسی لە کۆڵنەدانی کچان دەکرد بەرامبەر مافەکانیان.

سەنا بەرزنجی 22 ساڵ تەمەنیەتی و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەی بەرهەمە فۆلکلۆریەکان دەستی پێکرد بەبێ نیشاندانی روخساری، پاشان یەکەم ئەلبومی لەگەڵ نەڤید زەردی بە ناوی “راز” بڵاوکردەوە.