لە سنووری ئامێدی

بەهۆی شەڕەوە کریستیانەکان گوندەکانیان چۆڵکردووە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

شەڕی فرۆکەکانی تورکیا و پەکەکە کریستیان نشینەکانی بەرواری باڵای لە ناحیەی کانی ماسێیان دەربەدەر کردووە و لەترسی ژیانی خۆیان گوندەکانی خۆیان بەجێ هێشتووە و هەڵاتوون بۆ دهۆک و چەندین شوێنی دیکە.

داود یوخەنا ئادەم، هاوڵاتیەکی گوندی میسکایە لە ناحیەی کانی ماسێ بەهۆی بەردەوامی بوردومان کردنی گوندەکەیان لە گوند هەڵاتووە و باسی چیرۆکی خۆی و چەندین خیزانی کریستیان نشین دەکات بۆ مایکی964.

لە ئێستادا لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ شەڕ بەردەوامە نزیکەی 25 گوندی کریستیاننشین کەو سنوورە نیشتەجێن.

گوندی میسکا دێرینترین گوندی ناحیەی کانی ماسێیە و لە ئیستادا چۆل کراوە و بگرە کەنیسەکانیانیش زیانی بەرکەوتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تۆپ بەر چەند ماڵێکی گوندەکانی سنووری ئامێدی کەوتووە

تۆپ بەر چەند ماڵێکی گوندەکانی سنووری ئامێدی کەوتووە