خواردنەی کوردەواریشیان هەیە
بەناوبانگترین رێستۆرانتە عێراقییەکان لە دوبەی
+964
پەری ساڵح
دوبەی، یەکێکە لەو وڵاتانەی گەشتیارێکی زۆری عێراق و کوردستانیش رووی تێدەکەن، بێگومان گەورەترین کێشەی گەشتیاریش خواردنە بەتایبەت ئەوانەی نەوسنن، خەم مەخۆن بێ فاسۆلیا و قۆزی و دۆڵمە و کەباب نابیت و دەتوانیت سەردانی ئەم رێستۆرانتانە بکەیت.
رێستۆرانتی یابە، یەکێکە لەو رێستۆرانتانەی خواردنە تەقلیدیە عێراقییەکان پێشکەش دەکات و بەهۆی شێفەکەیەوە شاهین، کە بەشداری لە پڕۆگرامێکی جیهانی کردووە ناسراو، دۆڵمە حەیاتەکەشی هەیە.
رێستۆرانتی بێستوون سەمەدە، ئەمەیان بە پێشکەشکردنی کەبابی تیژ لە ساڵانی حەفتاکان لە کەرکوک بەناوبانگ بووە و دووەمیان کەباب ئەربیلە ، خاوەنەکەی ئازاد عومەرە یەکێکە لە کەبابخانە دێریینەکانی هەولێر و لە دوبەیش خواردنە رەسەن و کوردەوارییەکان پێشکەش دەکات.
یەکێکی تر لە رێستۆرانتە عێراقییەکانی دوبەی، رێستۆرانتی مەسکوفە کە لە لەندەنیش لقی هەیە و بە نانە بازاڕیە عێراقیەکەی دەناسرێت جگە لە خواردنەکانی، دەشڵێن ئەگەر خواردنی عێراقی رەسەن ویست بچۆرە رێستۆرانتی سەمەدی عێراقی، کە بە مەقلوبە و تشریبەکەیان دەناسرێن.