خاوەنەكەی چی كردووە؟

هێلانەی کوکوختییەک یەک هەفتە کارەکانی خانوویەکی راگرت

+964
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

رووخاندنی خانوویەکی کۆن لە گەڕەکی ئازادی سلێمانی بۆ ماوەی یەک هەفتە، بەهۆی هێلانەی کوکوختیەکەوە رادەگیرێت.

ماوەی چەند رۆژێکە ڤیدیۆییەک بڵاوبووتەوە لە سۆشیال میدیا تێیدا دەردەکەوێت رووخاندنی خانوویەکی کۆن لە سلێمانی بەهۆی بوونی هێلانەی کوکوختییەکەوە راگیراوە، تا بێچووکەی گەورە بێت و توانای فڕینی هەبێت، پەیامنێری 964 سەردانی شوێنی خانووە کۆنەکەی کرد و هەر لەوێ یەکێک لە دراوسێیەکانی خانووەكە، كە هادی ئاغا ماشاڵایە، بە 964 وت، هەفتەیەک پێش ئێستا خاوەنی ئەم خانووە ویستی خانووەکەی بڕوخێنێت و بیکات بە بینا، بەڵام لە کاتی کارکردندا هێلانەی کوکوختییەک لەسەر سەعاتی کارەباکە دەبینێت و کارەکە رادەگرێت.

ئەمڕۆ دوای نزیکەی هەفتەیەک وەستان، بەچکە کوکوختیەکە توانیویەتی بفرێت و هێلانەکەی بەجێبهێڵێت و ئەم بەیانییەش خانووەکەیان رووخاند.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

پەلەوەر و باڵندەکانی دوزخورماتوو دەکوترێن

پەلەوەر و باڵندەکانی دوزخورماتوو دەکوترێن