رێگاكه‌ى قیڕتاو كرا

له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هاتوچۆ له‌ ده‌روازه‌ى زێت ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌، هاتوچۆ له‌ ده‌روازه‌ى زێت له‌ سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر ئاسایی ببێته‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى شه‌ش رۆژ داخرابوو به‌هۆى قیڕتاوكردنى رێگاكه‌ى.

پێشتر ده‌روازه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژی 4.7.2024 تاوه‌کو روژی 9.7.2024، هەموو جۆرە هاتوچۆ و جموجۆڵێکى گەشتیارى و بازرگانى لە دەروازەکەوە رادەگیرێت.

به‌پیچی زانیارییه‌كانى 964 ، له‌ دوێنێوه‌ كاری قیڕتاوكردنى رێگاى ده‌روازه‌كه‌ ته‌واو كراوه‌ و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سۆران، لە رۆژى 10.5.2023 کراوەتەوە بووەتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.