"لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆین"
وەزارەتی کارەبا: لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانمان
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر هێڵە بۆ “چارەسەركردنی خێرای” ئەو كێشەیەی بووەتە هۆی خەرجنەكردنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9.7.2024، وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەیەکی لەبارەی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەمووان ئاگادار دەكەینەوە وەزارەتی کارەبا بە نووسراوی فەرمی ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێریی فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوو، چارەسەر كردووە.
وەزارەتەکە راشیگەیاند، “خەرجیی موچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێم لەسەر میلاكی وەزارەتمان بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستراوەتەوە”.
پێشتر سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کێشەی نەهاتنی موچەی وەزارەتی کارەبا، پۆلیسی کارەبایە کە لەسەر وەزارەتی ناوخۆن و ناویشیان لەسەر وەزارەتی کارەبا هەیە.