بە 10 گەڵابە

لە بازاڕی سیم 650 تۆن پاشماوەی بیناسازی کۆکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە بەشێک لە شەقامەکانی بازاڕی سیم سەدان تۆن پاشماوەی بیناسازی بەشێوەی نایاسایی فڕێدراوە و سیمایەکی ناشرینی بە شوێنەکە بەخشیوە، ئەمڕۆ بەشێک لەو خۆڵ و خاشاکە کۆکرایەوە.

بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەی بیناسازی لە بازاڕی سیم، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی دوو شۆفڵ و 10 گەڵابەی بردووەتە بازاڕەکە.

ئەمڕۆ سیشەممە 9.7.2024، لە گۆڕەپانێکی بازاڕەکە نزیکەی 650 تۆن پاشماوەی بیناسازی، کە بەشێوەیەکی نایاسایی فڕێدرابوو، پاککرایەوە، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی وا دەڵێت.

بەگوێرەی یاسای ژینگە، سزای فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە نێوان 100 هەزار دینار بۆ شەش ملیۆن دیناردایە.

هەولێر داوادەکات ژینگە و سەوزاییەکی بخرێنە نەخشەدانان...

هەولێر داوادەکات ژینگە و سەوزاییەکی بخرێنە نەخشەدانانی ئاوەدانی