دوانیان نەگەیشتن بەم رۆژە

دەزگای ئاسایش بووە خاوەنی 629 ئەفسەری نوێ

964+

ژووری هەواڵ

629 کچ و کوڕی ئاسایش لە هۆڵێکدا کۆبوونەوەو هەموویان پێکەوە سوێندی یاساییان خوارد، ئەمانە دەرچووی خولی حەوتەمی ئەفسەرانی ئاسایشی هەرێم بوون و پلەی مولازمیان پێ بەخشرا.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان – سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوان لە خوێندکارەکانی خولەکە (جواد مدحەت و یاسین عەبدوڵا) پێش ئەوەی پلەکانیان پێ بدرێت کۆچی دواییان کردووە، بەڵام هاوڕێکانیان دوو وێنەی گەورەیان لەناو هۆڵەکە دانابوو و یادیان کردنەوە.

ئەفسەرە نوێیەکان دوای ئەوەی سوێندی یاساییان خوارد هەر یەکەو پلە نوێیەکەی لەسەر شانی هاوڕێکەی بەست.

رۆژێکی یەکلاکەرەوە بوو بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا و ئە...

رۆژێکی یەکلاکەرەوە بوو بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا و ئەفسەرانی پێشمەرگە