فرۆشرابوو بە کۆمپانیایەک لێی وەرگیرایەوە

پرۆژەی ئاوەکەی قەزای دەربەندیخان چاوەڕێی فرۆشتنی پارچە زەوییەکە

+964
میلاد جەلال_گەرمیان

بۆ تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەزای دەربەندیخان، پارچە زەوییەک لە سلێمانی درایە کۆمپانیای ئارکیتیک بۆ دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی (شاری ئەندازیاران) ئەویش لە بەرامبەردا بڕی 10 ملیۆن دۆلار بدات بە کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە، بەڵام زەوییەکە لە کۆمپانیای ناوبراو وەرگیرایەوە.

لەسەر سکاڵای قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان، وەبەرھێنانی سلێمانی پارچە زەوییەکەی لە کۆمپانیای ئارکیتیک وەرگرتووەتەوە
سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ى وت، “لە قۆناغی یەکەمدا بڕیاربوو کۆمپانیای ئارکیتیک لە یەکی ئایاری 2024 لە ماوەی پێنج مانگدا، بۆھەر مانگێک بڕی یەک ملیۆن دۆلار بدات بە کۆمپانیای ئۆھیتان، کە جێبەجێکاری پرۆژەی ئاوی قەزای دەربەندیخانە، بەڵام ئەو کۆمپانیایە پابەند نەبوو بە رێککەوتنەکەی.”

گەڕەکێکی 500 ماڵەی دەربەندیخان لە بێ ئاوی رزگاریان دەبێ...

گەڕەکێکی 500 ماڵەی دەربەندیخان لە بێ ئاوی رزگاریان دەبێت

”کۆمپانیایەكه پارەیان لەبەردەست نەبوو لە کاتی دیاریکراودا دابینی بکەن، بۆیە لەسەر سکاڵای ئێمە بڕیاردرا ئەو پارچە زەوییە لە کۆمپانیاکە وەربگیرێتەوە کە بۆ پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون وەریانگرتبوو.” سلێمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “چاوەڕێین ئەو پارچە زەوییە دووبارە بفرۆشرێتەوە، بشدرێت بە ھەر کۆمپانیایەک دەبێت بڕی 10 ملیۆن دۆلار بدات بەو کۆمپانیایەی کە پرۆژەی ئاوی قەزاکە جێبەجێی دەکات، ئەو بڕەشی کە دەمێنێتەوە لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە خەرج دەکرێت، ئەگەر کارەکان وەک خۆی بڕوات ئەوا تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواو دەبێت.”

وەک بەنداوی دەربەندیخان دوکانیش لە پاشماوە پاکدەکرێتە...

وەک بەنداوی دەربەندیخان دوکانیش لە پاشماوە پاکدەکرێتەوە

پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی قەزای دەربەندیخان لە ساڵی 2012ەوە بەردی بناغەی دانراوە، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی چەندین جار کارکردن لە پرۆژەکە راگیراوە، ئێستا کارکردن تێیدا دەستیپێکردووەتەوە، نزیکەی 60%ى کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە، پرۆژەکە پێویستی بە نزیکەی 15 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ تەواو کردنی.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پرۆژەی ئاوەکەی قەزای دەربەندیخان چاوەڕێی فرۆشتنی پارچە زەوییەکە