دیمه‌نى به‌شێكى مه‌زاره‌كه كه ده‌رده‌كه‌وێت شه‌قی بردووه، لای راست و چه‌پی مهزارهكهش مجێورى ئه‌م مهزارگهیهیه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى Ezidi Media
ئه‌وقافی هه‌رێم: له سنوورى كارى ئێمه‌دا نییه
مه‌زارێكی ئێزدییه‌كان مه‌ترسی رووخانى له‌سه‌ره و هانایان بۆ به‌غدا و هه‌ولێر هێناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مه‌زارێكی ئێزدییه‌كان به‌هۆى شه‌قبوونى دیواره‌كانى مه‌ترسی رووخانى له‌سه‌ره و به‌مه‌به‌ستى چاككردنه‌وه‌ى هانا بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى ئه‌وقافی هه‌رێم و به‌غدا بردراوه، ئه‌وقافی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، ئه‌و شوێنه له سنوورى كارى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان نییه.
مه‌زاره‌كه ناوى (ئاڤده‌ل)، كه‌وتووه‌ته گوندى را‌شد سه‌ر به ناحیه‌ى شیمال له سنوورى قه‌زاى شنگال له پارێزگاى نه‌ینه‌وا.
به‌ره‌كات زڵفۆ ئێزدین، مجێورى ئه‌م مه‌زاره له سۆشیاڵ میدیاى (Ezidi Media) بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌زاره‌كه پێویستى به چاككردنه‌وه هه‌یه، چونكه له چه‌ند شوێنێكییه‌وه دیواره‌كانى ده‌رزیان داوه و له‌ناوه‌وه‌ش تێكچووه و مه‌ترسی كه‌وتووه‌ته سه‌ر.
مه‌زاره‌كه، بریتییه له گۆڕستانێكى گه‌وره كه تیایدا ژماره‌یه‌كى زۆرى كه‌سایه‌تییه ئایینه ئێزدییه‌كانى لێ نێژراون.
سعود مستۆ، به‌رپرسی كاروبارى ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێم به‌م بابه‌ته ئاگادار بوو، به‌ڵام 964ـى راگه‌یاند كه قه‌زاى شنگال له سنوورى كاری ئه‌واندا نییه و سه‌ر به به‌غدایه.
وتیشی “دواى ئه‌وه‌ى ئاگاداریان كردوینه‌وه پێمان راگه‌یاندوون كه ئه‌وقافی به‌غدا ده‌توانێت كارتان بۆ بكات”.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف
"نهدارک" نوێکرایەوە
لە شوێنی دارە پیرۆزەکەی ئێزدیەکان نۆ داری زەیتوون چێندرانەوە
بۆچوونه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه
یاسای مافى پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان هه‌موار ده‌كرێته‌وه
دووسبه‌ى له لالش به‌ڕێوه‌ده‌چێت
فه‌رمانبه‌رانى ئێزدى له هه‌رێم بۆ جه‌ژنى جه‌ما هه‌فته‌یه‌ك پشوویان وه‌رگرت
ته‌مه‌نى زیاتر له 800 ساڵ بوو