کەش و هەوا

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

964+

توانا نەقی

بەپێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەمێکیش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە لە چاو دوێنێدا.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 1 – 3 پلە پلەکانی گەرما دادەبەزن، سبەینێش زیاتر روولە دابەزین دەکات، لە ناوچەکانى باکورى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینى کەمێک پروشکە باران لە ناوچە سنووریەکانى باکوور هەرێم.

بەرزیتین پلەی گەرماش بۆ ئەمڕۆ گەرمیانە بە 44 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 27 پلە.

ئەمڕۆ یەک شەممە 7.7.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ کشانەوەى خۆڵبارینى شارى سلێمانى.
پلەکانی گەرما / بە (1-3) نزم دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ دەبێت ( 5 – 10 )کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / ( 7 – 10 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42
سلێمانی : 38
دهۆک : 38
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 38
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 27
گەرمیان : 44