لە قۆناغی کۆتاییدایە

شەقامەکانی ناو مەرزی پەروێزخان قیرتاو دەکرێن

توانا نەقی

قیرتاوکردنی بەشێک لەشەقامەکانی ناو دەروازەی پەروێزخان دەستیپێکردووە و لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.

پەڕەی فەرمی مەرزی پەروێزخان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی دەستکراوە بە قیرتاوکردنی بەشێک لە شەقامەکانی ناو مەرزەکە.

کەیوان ئیبراهیم ئەندازیاری پرۆژەکە لەو گرتە ڤیدیۆیەی کە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، تا ئێستا لە 80%ـی کارەکانی رێگاو قیرتاوکردنی ناو دەروازەکە تەواو بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە تەواوبوونی ئەو رێگایانە و قیرتاوکردنی کارئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان و جوڵەی بازرگانی دەکات لە مەرزی پەروێزخان.

دەروازەی سنووری پەروێزخان دەکەوێتە سنووری گەرمیان و یەکێکە لە دەروازە نێودەوڵەتیەکانی هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.