لە ئەوروپا نەماوە

“پێشەوا نەبەرد نەکوژراوە و سەلامەتە”

964+

ژووری هەواڵ

کەسوکاری پێشەوا نەبەرد دەڵێن کوڕەکەیان سەلامەتە و هەموو ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە لەبارەی کوژرانیەوە راست نین.

لە دوێنێوە بە چڕی لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو هەواڵە بڵاوبووەتەوە کە دەڵێن پێشەوا نەبەرد لە وڵاتی سوید لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ کوژراوە، ئێستا کەسوکارەکەی دەڵێن وانییە.

پێشەوا نەبەرد چالاکوانێکی جێ مشتومڕە، خۆی دەڵێت هونەرمەندو رەخنەگری ئاینییە، بەشێک لە بانگخوازو کەسایەتییە موسوڵمانەکانیش زۆر لەگەڵی ناکۆکن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشی دەکەنە سەرو دەڵێن دژە ئیسلامە.

ئەندامێکی خانەوادەکەی پێشەوا نەبەرد بە 964ی وت: ”پێشەوا سەلامەتەو هیچ کێشەیەکی نییە، هەرچی دەوترێت لە بارەی کوژرانیەوە راست نییە، ئەو ئێستا نە لەسویدە و نە لە ئەوروپا، لەوڵاتێکی دیکە نیشتەجێیە”.

یەکەمجار نییە هەواڵی کوژرانی پێشەوا نەبەرد بڵاودەبێتەوە، جارەکانی تر راست نەبوون، ئەمجارەش کەسوکارەکەی دەڵێن هەر راست نییە.

سه‌لوان مۆمیكا له‌ سوێد ده‌رده‌كرێت

سه‌لوان مۆمیكا له‌ سوێد ده‌رده‌كرێت