لە مانگی ئەیلول

میدیای تورکیا: پێشنیار هەیە ئەردۆغان و ئەسەد لە بەغدا کۆببنەوە

964+

ژووری هەواڵ

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی سەر بە حکومەتی تورکیا، بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەشار ئەسەد لە وڵاتی سێیەم کۆببنەوە، گوایە سەرۆکی سوریا داوایکردووە کۆبوونەوەکە لە بەغدا بێت.

رۆژنامەی “تورکیا” لە هەواڵێکدا نووسیویەتی، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو، عێراق یان رووسیا کۆببنەوە.

کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەسەد لە دوای 13 ساڵ لە کۆبوونەوەیان دێت و بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکە، ئەم پرسە لەدوای ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا بۆ ئەنقەرە زیاتر رووندەبێتەوە.

رۆژنامەی “تورکیا” وتەی لە چەند سەرچاوەیەک وەرگرتووە، ئەو سەرچاوانە وتویانە ئەسەد داوای کشانەوەی تورکیای لە چەند ناوچەیەکی سووریا کردووە، تورکیاش داوای هەماهەنگی کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یەپەگە و داعش.

بەغدا بە تەقاندنى 21 تۆپى دەنگى پێشوازى لە ئەردۆغان دەک...

بەغدا بە تەقاندنى 21 تۆپى دەنگى پێشوازى لە ئەردۆغان دەکات