بەردەوامیش دەبن

بۆ یەکەمجار لە کۆمەڵگەی شاریا پەتاتە چێنرا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

جوتیارانی کۆمەڵگەی شاریا لە سنووری قەزای سێمێل بۆ یەکەمجار پەتاتەیان چاند، پێشبینی دەکرێت بەو هۆیەوە بەرهەمی پەتاتە لە سنووری سیمێل زیاد بکات.

بە هۆی ئەوەی سنووری قەزای سێمێل ناوچەیەکی دەشتاییە و خاکێکی شیاوی هەیە، ساڵانە جوتیاران بەرهەمی پەتاتە لە هەر یەک لە ناوچەکانی (کرێگور، کەمونە، زاوا، ماڤان، شاریا، دەوروبەری خانکێ) دەچێنن.

ئەحمەد ئەلیاس، جوتیارێکی سنووری قەزای سێمێلە بۆ 964 قسەی کرد و وتی، ئەمساڵ نزیکەی 25 دۆنم پەتاتەم چاندووە، چەند هەفتەی داهاتووش کاتی پێگەیشتن و هەڵگرتنەوەیەتى.

عەبدولڕەزاق رەمەزان بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزای سێمێل بە 964ـى وت، ساڵانە جوتیارانی سنوورەکەمان دوو هەزار و 500 دۆنم بەرهەمی پەتاتە دەچێنن و پێشبینی دەکەین ئەمساڵ بەرهەمێکی زیاترمان هەبێت بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

روونیشیکردەوە، ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە سێ جوتیار لە کۆمەڵگەی ناوەندی شاریا نزیکەی 40 دۆنم پەتاتەیان چاندووە و هیچ کێشەکییان نەبووە، ئەوان دەڵێن لە ساڵانی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە چاندنی، چونکە زەوییەکەیان شیاوە بۆ چاندنی پەتاتە.

”قەزاکە بە گشتی دەشتە ئەمەش وایکردووە گونجاوبێ بۆ چاندنی بەرهەمەکانی وەک: پەتاتە، شووتی، کاڵەک، تەماتە، خەیار، گەنم و جۆ، جگە لە چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری دیکە، کە جوتیارانی ناوچەکە دەیچێنن”، عەبدولرزاق رەمەزان وای وت

964دەزانێت، ساڵی رابردوو لەسنووری قەزای سێمێل نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەوی بە پەتاتە داچێندراوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پەتاتە، پیاز، شووتی، گندۆرە، خیار و تەماتەى هه‌ولێر ر...

پەتاتە، پیاز، شووتی، گندۆرە، خیار و تەماتەى هه‌ولێر ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كرا