13 ساڵە وەستاوە

داوا لە سەرۆکی حکومەت کراوە رێگای نێوان شارباژيڕ بۆ پشدەر تەواوبکات

964+

دیلان محەمەد جەزا

زیاتر لە 13 ساڵە دروستکردنی رێگای نێوان شارباژێڕ- پشدەر کارکردن تیایدا وەستاوە، لە کۆبونەوەی قایمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی داوا لە سەرۆکی حکومەت کراوە ئەو ڕێگایە تەواو بکرێت.

کامەران حەسەن قایمقامی ماوەت بە 964ـى وت، وەک قەزای ماوەت داوای مەرزی نێودەوڵەتی، بەنداو و پۆند، گەیاندنی خزمەتگوزاری بە جێگا گەشتیاریەکانیان و ڕێگاوبانیان کردوە.

وتيشى “یەکێک لە داواکاریەکانمان لە سەرۆکی حکومەت تەواوکردنی رێگای ستراتیژی نێوان شارباژێڕ و پشدەرە بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێگاکە بەناوی کونەماسی- چەمی هەرزنەیە و دەستپێدەکات لە کونەماسیەوە و بە گوندەکانی قامیش و گەڵاڵە و سەفرە و زەرون و قندۆڵدا تێدەپەڕێت، بە تەواو بونی دانیشتوانی قەڵادزێ دەتوانن بە ئاسانی بگەنە شاری سلێمانی، لەبەر ئەوەی نزیکترە.

باسى لەوەشکرد، ئەو پڕۆژەیە لەسەر بودجەی پترۆدۆلارە و تا ئێستا لە 20% جێبەجێکراوە، ڕێگاکە یەک سایدە و هەشت مەتر پانیەکەیەتی و نزیکەی 38 کیلۆمەترە و لە 2011 ەوە وەستاوە.

قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی چەند ڕۆژێک پێش سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ سلێمانی داواکاریەکانی سنورەکانی خۆیان پێشکەشی پارێزگاری سلێمانی کردوە و لە کۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت رادەستی کراوە.

لە گوندێکی پشدەر چەقەڵ داوێتی بەسەر مریشکی هاوڵاتیاند...

لە گوندێکی پشدەر چەقەڵ داوێتی بەسەر مریشکی هاوڵاتیاندا