میدیاکان بە گاڵتەجاڕى وێنایان کرد

زەریفیان بە دەستى ئاژماژەى سەرکەوتنى پزیشکیان پیشان دەدات

964+

وریا فەتاح

جەواد زەریفی وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران، بە دەستی ئاماژەی سەرکەوتن بۆ پزیشکیان بەرز دەکاتەوە، بەڵام لە میدیاکانی ئێراندا ئەم ئاماژەیە بە کارێکی گاڵتەجاڕیی لێکدرایەوە.

ئەمڕۆ هەینى 5.7.2024، خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى بەڕێوەدەچێت و ململانێکەش لە نێوان پزیشکیان و جەلیلیدایە کە هەردوو کیان لە خولى یەکەم زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنابوو لە نێو چوار کاندیدا.

محەمەد جەواد زەریف، پاڵپشتێکى سەرسەختى مەسعود پزیشکیانە و میدیا ئێرانیەکانیش دەڵێن، زەریفى چاوى لەوەیە ببێتەوە بە وەزیرى دەرەوەى ئێران.

ئاماژەکەى زەریفیان بە شێوازێکە کە هێماى دوو پەنجە بەرزکردنەوە دەخاتە پشتى سەرى مەسعود پزیشکیان، ئەمەش لەلایەن میدیاکانى ئێرانەوە بە سوکایەتى و گاڵتەجاڕى وێناکراوە.

پزیشكیان به‌ كوردییه‌كى په‌تى قسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت ...

پزیشكیان به‌ كوردییه‌كى په‌تى قسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت ناهێڵم دۆخى كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ بێت