شاره‌وانى ئاگاداره
ئه‌مڕۆ و سبه‌ى درۆنێك به‌سه‌ر چۆماندا ده‌سوڕێته‌وه مه‌ترسن
964+
فەرهاد حەسەن
شارەوانی چۆمان ده‌ڵێت له ئه‌مڕۆوه درۆنێك به‌سه‌ر ئاسمانى قه‌زاكه‌یاندا ده‌سوڕێته‌وه، داوا لە هاوڵاتیانی سنووره‌كه‌یان ده‌كات، هیچ کاردانەوەیەکیان له‌به‌رامبه‌رى نه‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، درۆنه‌كه ئه‌مڕۆ هەینی و سبه‌ى شەممە لە ئاسمانی چۆمان دەبینرێت، بە فەرمی مۆڵەتی فڕینی لە لایەنی ئەمنییەوە پێدراوه و بۆ رووپێوییکردنی ئەندازەیی سنوری شارەوانی چۆمان بەکاردەهێنرێت.
ده‌شڵێت “هه‌ركه‌سێك كاردانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌م درۆنه هه‌بێت و سه‌رپێچی بكات رێکاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا دەگرنەبەر”.