964 شێوەی فۆڕمەكە بڵاودەكاتەوە

ئاگاداربە چۆن فۆرمی دابه‌شكردنی زه‌وی پڕ دەكەیتەوە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

بە پێی نووسراوێك كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، گشت بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان و گشت نەخۆشخانە و بنكە و سەنتەرەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییان، فۆرمی نیشتەجێبوونیان بۆ دەنێردرێت، هۆشداریی ئەوەش دراوە ئەوەی سوودمەند بووە و لە بەڵێنامەكە ئاماژەی پێنەكات، سزادەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.7.2024 لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێردا هاتووە، بە گشتاندنی وەزارەتی تەندروسی ژمارە (14593) لە 2ی ئەم مانگە و نووسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لە بارەی نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ نووسراوماندا بەڵێننامە و رێنمایی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەنێرن.

باس لەوەش كراوە، پێویستە بە لیستی ناوی فەرمانبەران لە ماوەی یەك هەفتە فۆڕم و بەڵێننامەكە، بگاتەوە دەستیان.

لە ناو مامەڵەكاندا جگە لە فۆرمی داواكردنی زەوی، بەڵێننامەش هەیە، پێویستە فەرمانبەر پڕی بكاتەوە كە تێدا هاتووە، ئەو كەسەی فۆرمەكە پڕ دەكاتەوە، ئەگەر زانیارییەكانی ناڕاست بوون كە پێشتر زەویی وەرگرتبێت، ئەوا سزا دەدرێت بەوەی شەش مانگ كەمتر نەبێت یان سێ‌ ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ دەكرێت، زەوییەكەشی لێ‌ وەردەگیرێتەوە و دەخرێتەوە سەر موڵكایەتی دەوڵەت.

واچاوەڕوان دەكرێت فۆڕم و بەڵێننامەكە بۆ هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم بنێردرێت.

رۆژی 27.3.2024 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران.
کۆتا جار کە بە شێوەی فەرمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کرابێت لە ساڵی 2006 بووە و لەوکاتەوە حکومەت دابەشکردنی زەوی بە شێوەی فەرمی رانەگەیاندووە.

کێن ئەوانەى سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى

کێن ئەوانەى سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى