دیمهنێكى شانه‌ى هه‌نگ له‌ناو پوره‌یه‌كی هه‌نگدا ... وێنه: هه‌نگه‌وانانى بنارى قه‌ندیل
به‌رهه‌مى ساڵانه‌یان به‌رزى و نزمى ده‌كات
هه‌نگه‌وانانى دهۆك فێری چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كانى هه‌نگ ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى دهۆك ئاگادارى هه‌نگه‌وانانى سنووره‌كه‌ى كردووه به‌شدارى خولێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى فێری چاره‌سه‌ركردنى هه‌نگه‌كانیان بن بۆ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى توشیان ده‌بێت، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه‌ش ده‌ڵێت، زۆربه‌یان نازانن چاره‌سه‌رییه‌كان به‌كاربهێنن.
له سنوورى پارێزگاى دهۆك سێ هه‌زار و 520 هه‌نگه‌وان به‌فه‌رمى ناویان تۆماركراوه و كاریان به‌خێوكردنى هه‌زاران شانه‌هه‌نگه.
خوله‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوى FAO بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بابه‌ته‌كانى خوله‌كه‌ش بریتین له پەروەردەکردن و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كانى هه‌نگ.
عه‌بدولغه‌فار ئیبراهیم، سه‌رۆكى لقى دهۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانان به 964ـى وت، خوله‌كه‌یان به‌پێویست زانیوه بۆ هه‌نگه‌وانان كه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه بزانن.
هه‌ر هه‌نگه‌وانێك به‌شدارى خوله‌كه بكات پێویسته فۆڕمێك پڕبكاته‌وه و ته‌واوى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاماژه‌ى پێكراوه له فۆڕمه‌كه‌ى بینووسێت.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشی جیاواز رووبه‌ڕووى هه‌نگه‌كان ده‌بنه‌وه پێویسته هه‌نگه‌وانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان پشت به‌خۆیان ببه‌ستن”.
باوترین نه‌خۆشی (ڤاروا)یه، وه‌كو نه‌خۆشییه‌كى وه‌رزى به‌رده‌وام رووبه‌ڕووى هه‌نگه‌كان ده‌بێته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجاریش ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ساڵى 1984 له عێراق بڵاوبووته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى بوونى نه‌خۆشییه‌كانى هه‌نگ و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا ئاستى به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى هه‌نگوين له سنوورى پارێزگاكه‌یان هاوسه‌نگ نییه و به‌رزى و نزمى تێده‌كه‌وێت.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى دهۆك به 964ـى داوه، زۆرترین به‌رهه‌میان له ساڵى 2022 بووه كه بڕه‌كه‌ى 290 تۆن بوو، به‌ڵام ساڵى 2021 به‌رهه‌میان كه‌مبووه بڕه‌كه‌ى 132 تۆن و ساڵى 2023 به‌رهه‌مى هه‌نگوین له دهۆك 127 تۆن بووه.