لە عەلوە بە 600 دینارە

فرۆشیارێک؛ تەماتەی گوندی ئومەر گومەت بۆ دۆشاو بەرناکەوێ

964+

ئەحمەد مستەفا

تەماتەی کوردی گوندی ئۆمەر گومەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە عەلوەی قەرەناو بە 600 دینار فرۆشرا، فرۆشیارێک بە 964ی وت، “ئەوەی دەیکرێ دەڵێت بۆ دۆشاوی دەبەم و داوام لێکراوە”.

تەماتە گوندەکە دوو بۆ سێ رۆژ دەبێت پێگەیشتووە، رەنگێکی کاڵ و ئاڵی هەیە.

سیروان عەبدوڵا، فرۆشیارە بە نرخی کۆ لە عەلوەی قەرەناو بە 964ی وت، “تەماتەکە کە دەکرێ بە دۆشاو، لە بەراورد بە تەماتەی بازرگانی و بازاڕ، جیاوازی زۆر هەی و خەڵک خۆمان تامە کوردییەکەی بەلاوە خۆشترە”.

ئەو وتی، “لە سلێمانی، کەرکوک و رانیە خەڵکانێکی زۆر و فرۆشگاکان دێن بۆ کڕینی، زۆرینەشیان بە داواکاری داوای دەکەن و زۆر خێزان هەن، دەیکەن بە دۆشاو و لە ناو ساردکەرەوەدا هەڵیدەگرن و بەکاریدەهێنن”.

دیمەنی تەماتەی گوندی ئۆمەر گومەت: