تەمەنی 23 ساڵە
شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەست دا
964+
ئەحمەد مستەفا
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ وە، کە “لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و بارهەڵگرێک” روویدا، کەسێک گیانی لە دەست دا.
رووداوەکە، ئەمڕۆ چوارشەمە 3.7.2024، لەسەر رێگای کفری – کارێز روویداوە.
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ی وت، “بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەکەوە، کەسێک برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە”.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری( میتسیو بۆشی بارهەڵگر) بووە و ماتۆڕسکیلەکەش دوو تایی بووە.
“لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە، کە گیانی لەدەستداوە لە دایکبووی ساڵی 2001، هەوروەک شۆفێری بارهەڵگرەکە راگیراوە”، سامان عەلی وای وت.
لەلایەن تیمی هاتوچۆوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە، بە مەبەستی زانینی هۆکار و شێوازی رووداوەکە.