سەردان بکەن

کۆمیسیۆن بۆ ئەوانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە: هەفتەیەک دەرفەتتان هەیە

964+

ژووری هەواڵ

بەشێک لەو هاوڵاتییانەی کە دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن کێشەی پەنجە مۆریان هەیە، کۆمیسیۆن داوا لەو دەنگدەرانە دەکات سەردان بکەن بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024، کۆمیسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، داوا لەو دەنگدەرانە دەکات کە کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە سەردانیان بکەن.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها هەفتەیەک دەرفەت لە بەردەم دەنگدەراندا ماوە بۆ ئەوەی سەردانیان بکەن.

بە پێی بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 20.10.2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ خولی شەشەمی بەڕێوەدەچێت.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، ماوەی تۆماری حزب و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تا 15ی ئەم مانگە درێژكرایەوە.

کۆمیسیۆنی عێراق کارمەند بۆ هەڵبژاردنی هەرێم وەردەگرێت

کۆمیسیۆنی عێراق کارمەند بۆ هەڵبژاردنی هەرێم وەردەگرێت