مەریوان سەفادین

“دەمەوێت منداڵەکانم لەناو کولتووری کوردی گەورە بن”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند مەریوان سەفائەدین بەیەکجاری گەڕاوەتەوە کوردستان و پلانیشی هەیە چەند بەرهەمێک پێکەوە بڵاوبکاتەوە، دەشڵێت، تەواوی بەرهەمەکانم بۆ من ئاڵتونن.

مەریوان سەفائەدین دوای ساڵانێک ژیان لە ئەوروپا، ماوەی ساڵێکە گەڕاوەتەوە کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “وڵاتان گەڕاین و جوانییەک هەیە، لەوە زیاتر نییە بۆ ئێمەی هونەرمەندان، دوو منداڵیشم هەیە و حەزم کرد لەگەڵ کولتووری کوردی گەورەبن”.

مەریوان سەفائەدین لە ساڵی 1972 لە هەڵەبجە لەدایکبووە و ماوەی 26 ساڵە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئایسلەندا و سوێد دەژی و یەکێک بووە لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد، لە ساڵی 1995 بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی “دیەم بۆ دیەت” ناوبانگی پەیداکرد و هەوادارێکی زۆری کۆکردەوە.

پێداچوونەوەی :پەری ساڵح

لە هەڵپەرکێ و شاییەوە بۆ نەخۆش کەوتنی هونەرمەندان

لە هەڵپەرکێ و شاییەوە بۆ نەخۆش کەوتنی هونەرمەندان