چەند کاتژمێر؟
ئەمڕۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر رادەگیرێن
+964
پەری ساڵح
ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024 گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ ماوەی سێ کاتژمێر، بەهۆی مەشقی فریاگوزارییەوە لەناو فڕۆکەخانەکەدا رادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەهۆی ئەنجامدانی مەشقێکی فریاگوزاری بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە رادەگیرێن، هاوڵاتیانیش ئاگادار دەکەنەوە ژمارەیەکی زۆری ئامبوڵانس، ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانی، پۆلیس و ئاسایش لە دەوری فڕۆکەخانە دەبن بەهۆی ئەو مەشقەوە.
964 پەیوەندی بە بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.
راگەیاندراوەكەی فڕۆكەخانە ئاماژی بە كاتی وەستانی گەشتەكان نەكردووە، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی 964 وەستانەكە بۆ چەند كاتێكی جیاواز دابەشكراوە و تا كۆتایی سێ كاتژمێرەكە هەر گەشتێك 30 خولەك دوادەكەوێت و دواتر گەشتەكان ئاسایی دەبنەوە.