دوێنێ دابەزی

نرخی نەوت زیادی كردەوە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024 لەگەڵ كردنەوەی بازاڕ و بۆرسەی جیهانی نرخی نەوت كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوەبینی.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 85،60 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و سەبارەت بە دوێنێ 16 سەنت بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 82.95 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و ئەویش 14 سەنت گرانترە سەبارەت بە دوانرخی دوێنێ.

ئەم نرخانە لە كاتێكدایە دوێنێ بەراورد بە رۆژانی پێشوو دابەزینی بەخۆیەوەبینی، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی نەوتی كۆكاگراوی ئەمبارەكانی ئەمریكا، بەڵام ئەمڕۆ كەمێك جووڵەی زیادبوونی بەخۆیەوەبینیوە و پێشبینیی ئەوەش دەكرێت زیاتر بەرزبێتەوە، چونكە خواست لەسەر نەوت بەرەو زیادبوونە.

عێراق هەناردەی نەوتی کەرکوکی راگرتووە

عێراق هەناردەی نەوتی کەرکوکی راگرتووە