بەمزووانە

چەند ناوەندێکی تەندروستی لە راپەڕین دەکرێنەوە

964+

ژێوار خدر

بڕیار وایە بەمزووانە چەند ناوەندێکی تەندروستی لە دەڤەری راپەڕین بکرێنەوە، بەشێکیان نوێن و پێشتر نەبوون.

تەها محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی راپەڕین بە 964ی وت، کۆمەڵێك ناوەندی تەندروستیمان هەن لە قەزا و ناحیە جیاوازەکانی سنووری دەڤەری راپەڕین، کە کارەکانیان بەرەو کۆتاییە و بەمزووانە بە رووی هاوڵاتیاندا دەکرێنەوە.

روونیشکردەوە، ناوەندە تەندروستییەکان پێکهاتوون لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە رانیە، بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید عەبدولڕەحیم لە سەنگەسەر، کارگەی ئۆکسجین لە چوارقوڕنە و بینای کردە پزیشکییەکانی 122 لە رانیە، جگە لە نوێکردنەوەی بینای بەشێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی سنوورەکە.

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، سێ قەزا و نۆ ناحیە هەن و لە بەشێکی زۆری ئەو قەزا و ناحیانە و بەشێکیش لە گوندەکان بنکە و ناوەندی تەندروستیی هەن.

تەندروستی راپەڕین: پێویستمان بە خوێنە

تەندروستی راپەڕین: پێویستمان بە خوێنە