نەچن حجز دەکرێن

ئاسایشی راپەڕین بۆ ماتۆڕسوارەکان: وەرن بۆ کۆدی ئاسایش

964+

ژووری هەواڵ

ئاسایشی راپەڕین ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە خاوەنی ئەو ماتۆڕسکیلانە دەکات کە کاری دلیڤەری دەکەن کۆدی ئاسایش دەربهێنن، ئەگەرنا دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 2.7.2024، ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، سەرجەم خاوەنى ماتۆڕسکیلەکانى سنورى ئیدارەى راپەڕین ئاگادار دەکەین کە لە رێکەوتی 10.7.2024 تا بەرواری 10.8.2024 سەردانى بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستى پێدانى کۆدى ئاسایش.

ئاسایشی دەڵێت، “لەدواى ئەو رێکەوتەوە هەر ماتۆڕسکیلێک دەستى بەسەردا بگیرێت نادرێتەوە و دەستیبەسەردا دەگیرێت”.

لەبارەی ئەوەی ئایا رێگەپێدان بۆ ئەو ماتۆڕسکیلانە دەکرێت یان نا، عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، “لەبەر ئەوەی ئەو ماتۆڕسکیلانە بێسەرەتان ناتوانین بڵێین رێگەپێدانیان بۆ دەکرێت”.

خاوەنی ماتۆڕسکیلەکان دەبێت ئەم مامەڵانەیان پێبێت:

1 – پشتگیرى ئاسایشى شوێنى نیشتەجێبوونی خاوەنى ماتۆڕسکیل.
2 – مەرجەکانى توند و تۆڵى و سەلامەتی تەواو بێت.
3 – دەستکارى ساڵۆنسا (گزۆز)ى نەکرابێت و دەنگى زیاد نەکرابێت.
4 – هێنانى هەر بەڵگەنامەیەکى تایبەت بە ماتۆڕسکیلەکە ئەگەر هەبێ.

دەبێت خاوەنی ماتۆڕسکیلەکانی سنوری قەزای رانیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بکەن و سنوری قەزای پشدەر سەردانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ بکەن.

هاتوچۆی راپەڕین 250 ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا دەفرۆشێتەوە

هاتوچۆی راپەڕین 250 ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا دەفرۆشێتەوە