دیمەنی رووداوی هاتوچۆکەی کەلار.وێنە.هاتوچۆی گەرمیان
لە کەلار
ئۆتۆمبێلێک سێ منداڵ و بۆردێکی ئینتەرنێتی شێلا
964+
توانا نەقی
لە یەکێک لە سیتیەکانی کەلار ئۆتۆمبێلێک سێ منداڵ دەشێلێت و خۆی دەکێشێت بە بۆردێکی ئینتەرنێتدا، منداڵەکان بریندارن و ئێستا براونەتە نەخۆشخانە.
کەمێک پێش ئێستا هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە گوندی لانە سیتی کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پاترۆڵ سێ منداڵی شێلاوە و بریندار بوون و ئێستا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.
دەشڵێت، ئەو منداڵانە دوانیان لەدایکبووی 2016ـەن و دانەیەکیان لەدایکبووی 2017ـەیە دانیشتووی ئەو سیتیەن، جگەلەوەش ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە بۆردێکی ئینتەرنێتدا و زیانی بە بۆردەکەش گەیاندووە.
هاتوچۆ دەڵێت، منداڵەکان لەژێر چارەسەری پزیشکیدان و لێکۆڵینەوەشیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە.