لە ژووری هەواڵەوە

دوو تەقینەوە لە کوردستان روویاندا و برنجی بایەعییەکەش کەمکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ دوو رووداوی نائاسایی لە هەرێمی کوردستان روویاندا کە ئەوانیش تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک بوو لە سلێمانی و تەقینەوەی غەسالەیەکی جلشۆر بووە لە کەمپی خانکێ لە سنووری دهۆک.

دیاردەی ماتۆڕدزین لە خورماتوو کۆتایی نایەت و دوێنێ شەویش دوو کەس بە ماتۆڕ چوون بۆ ماتۆڕدزین، کە خاوەن ماڵەکەیان بینیوە هەڵاتوون و ئەمجارەشیان رزگاریان بوو، ئەمە بە پێی ڤیدیۆیەک کە بۆ 964 نێردراوە.

لە زاخۆ 150 شوێنی بازرگانی سزادراون و 25 تۆن کەرەستەى نەشیاویش دەستیانبەسەردا گیراوە.

سەبەتەى پێنجەمى خۆراک هاتووە و ئاگادارى بریکارەکانى خۆراک دەکرێتەوە کە لەمڕۆوە سەردانى بەڕێوەبەرایەتى بازرگانى و کەلوپەلى خۆراک هەولێر بکەن هەم پارە بدەن و هەم خۆراک وەربگرن.