خانویەکى سێ نهۆمى لە گەڕەکى وەزیرانى دواى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرێک...وێنە: تایبەت بە 964+
لە هەولێر
خانوویەکى سێ نهۆمى ئاگرى گرت
964+
وریا فەتاح
خانوویەکى سێ نهۆمى لە گەڕەکى وەزیرانى شارى هەولێر ئاگرى گرت و زیانێکى زۆرى ماددیى پێگەیشت.
بەپێى ئەو زانیارییانەى 964 لە شایەدحاڵێک دەستیکەوتووە، ئاگرەکە لە پووش و پەڵاشى زەوى تەنیش خانووەکە کەوتووەتەوە و دواتر دیوارى خانووەکە کە ئیزۆگامە و ئاگرى گرتووە، بەرز بووەتەوە بۆ نهۆمەکانى سەرەوە.
ئاشکراشى کرد، خانوەکە سێ نهۆم بووە و بەهۆى تەقینى تانکى گازى مۆلیدەى ماڵەکە ئاگرەکە تەشەنەى کردووە و دواتر لەلایەن تیمەکانى بەرگریى شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
“هەرچەندە بەشێکى خانووەکە سووتاوە، بەڵام زیانەکان ماددین و زیانى گیانى نەبووە”، شایەدحاڵەکە واى وت.