لە دهۆک

نرخی بادەم و کەنگرۆکی خۆماڵی گرانبووە

964+

هێڤی دێوالی_ دهۆک

لە پارێزگای دهۆک نرخی بادەم و کەنگرۆک لە بازاڕەکاندا بەرز بۆتەوە و دووکاندارانیش دەڵێن، سەرەتای وەرزی لێکردنەوەی بەرهەمەکە و کەمی لە بازاڕدا وایکردووە کە نرخەکەی بەرزبێت و بە ڕیژەیەکی بەرچاو خواستی هاوڵاتییانیشی لەسەرە.

ناوچەکانی پارێزگای دهۆک بەناوبانگن بە بەرهەمی بادەم و کەنگرۆکی خۆماڵی، بۆیە هاوڵاتییان لە ئێستاوە تا کۆتایی مانگی هەشت دەست دەکەن بە لێکردنەوەی بەرهەماکان و فرۆشتنییان لە بازاڕەکاندا.

بەرهەمەکانی بادەم و کەنگرۆک لە دەڤەرەکانی سلێڤانەی، مزورى، بەرگارەیی و بەرواری باڵا و قەزای ئاکرێ هەیە، بەڵام بە ریژەیەکی زۆر لە دەڤەری دۆسکییان بەرهەم دێن.

لاوێن ئەحمەد، خاوەنی دوکانی چەرەزات لە بازاڕی دهۆک بە 964ـى وت، ئەمساڵ ئەم دووبەرهەمە نرخیان گرانترە لە بەرهەمە بییاننییەکان، بەهۆی ئەوەی کە تامی جیاوەز و خۆشتر و کەمیشە لە بازاڕەکاندا، چەند ڕۆژێکە بەرهەمى کەنگرۆکی ئاکرێ گەیشتووە و ئێستا لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت.

نرخى یەک کیلۆ کەنگرۆکى ئاکرێ 30 هەزار دینارە و بە پێی کوالێتیش نرخەکەی دەگۆڕێ و تا 45 هەزاریش دەڕوات

وەک ئەوەى ئەو خاوەن دوکانە باسى دەکات، بادەمی خۆماڵی نرخەکەی لە نێوان 35 بۆ 38 هەزار دینارە بۆ هەر کیلۆیەک، واتە لە بەرهەمی بییانی گرانترە و هۆکارەکەشی ئەوەیە تا ئێستا زۆرێک لە بەرهەمەکان نەگەیشتووەتە ناو بازاڕەوە.

پێداچوونەوە: سۆما حەکیم زادە

کرمێک زیانی بە 100دۆنمی جوتیارانی گوندێکی دهۆک گەیاندوو...

کرمێک زیانی بە 100دۆنمی جوتیارانی گوندێکی دهۆک گەیاندووە