لیژنەی زیادەڕەوی چوون

شارەوانیی چەمچەماڵ دەڵێت؛ “هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەوی دراوە”

964+

ئەحمەد مستەفا

لە چەمچەماڵ ژمارەیەک کەس ویستوویانە لە دەرەوەی بڕیاری ئیداری شارەکە زەوی داگیر بکەن، لە روونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ دەڵێت، “لەلایەن لیژنەی زیادەڕەوییەوە رێکاریان بەرامبەر گیراوەتەبەر”.

چیرۆکەکەی بەم جۆرەیەکە شارەوانی باسی دەکات، “سەرۆکایەتغی شارەوانغی چەمچەماڵ بۆ رێکخستن و نەهێشتنی زیادەڕۆیی، هەستاوە بە مۆڵەتدان و کردنەوەی دوو پێشانگەی ئۆتۆمبێل و رێکخستنیان بەپێی یاسا و دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی و کۆکردنەوەیان لە دوو پێشانگەی تایبەتدا”.

هۆکاری ئەو کارە بەپێی روونکردنەوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانی بێت، کە ئەمڕۆ سێشەممە 2.7.2024 بڵاویکردووەتەوە، “بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ فرۆشیاران و کڕیاران بووە، بەڵام دوێنێ دووشەممە چەند کەسێک دوور لە یاسا و رێنمایەکانی شارەوانی ویستیانەوە لە دەرەوەی ئەو دوو پێشەنگایە کڕین و فرۆشتن بکەن و دەست بەسەر چەند زەویەکدا بگرن و بە نایاسایی بەکاری بهێنن”.

شارەوانی دەڵێت،”ئەو کارە رێگاپێنەدراوە بە پێی یاسا و دەست بردن بووە بۆ کاری زیادە ڕۆیی، بۆیە لەلایەن لیژنەی زیادەڕۆیی شارەوانیمان لادراون، لە ئێستا و لە داهاتوودا هەر هەنگاوێک شارەوانی دەینێت دڵنیابن لە پێناو رێکخستن و لادانی زیادەڕۆیی و جوانترکردنی سیمای شار و سوودی گشتی دەبێت”.

“بۆیە بە پێیویستمان زانی هاوڵاتیان و کاسبکاران ئاگاداربکەینەوە، شارەوانی بەپێی یاسا، هەموو ئاسانکارییەک دەکات لە پێناو خزمەتکردنی فرۆشیار و کاسبکاران، بۆ ئەو مەبەستە جگە لەو دوو پێشانگاکە، جێگای تایبەتی داناوە بە سەوزە و میوەفرۆشان و فرۆشیارانی دیكە” شارەوانیی چەمچەماڵ وا دەڵێت.

"چاوەڕوانى چەمچەماڵییەکان کۆتایى هات و کێشەى ئاویان نامێنێت"

هاوڵاتیانی چەمچەماڵ چیتر پێویست ناکات بۆ دەرهێنانی پا...

هاوڵاتیانی چەمچەماڵ چیتر پێویست ناکات بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بچنە سلێمانی